تڕامپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئۆردوغان ده‌كات

تڕامپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئۆردوغان ده‌كات

   بەرەڤان شاکر سلێمان لاچ

ده‌قی نامه‌كه‌ی ترامپ

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا بەرێز سەرۆک: با رێکەوتنێکی باش بکەین. تۆ ناتەوێت بەرپرسیار بیت لە کوشتاری هەزاران کەس، و منیش نامەوێت بەرپرسیار بم لە وێران کردنی ئابوری تورکیا- بەڵام دەیکەم. پێشتر من نموونەیەکم پێدان پەیوەست بە قەشە برانسن. من زۆر کارم کردووە هەندێ لە کێشەکانی ئێوە چارەسەر بکەم. جیهان نائومێد مەکە- دەتوانی رێکەوتنێکی زۆر باش بکەین.

ژەنراڵ مەزڵوم ئامادەیە دانوستاندنت لەگەڵ بکات، هەروەها ئامادەیە سازشگەلێک بکات کە لە رابردوودا هەرگیز نەیکردووە. من بە تایبەت نامەکەی هاوپێچ دەکەم کە هەر ئێستا پێمگەیشت. مێژوو بە باش سەیرت دەکات ئەگەر ئەمە بە دروستی و مرۆڤانە بکەین. هەمیشە وەکو شەیتان سەیرت دەکات ئەگەر شتی باش روو نەدات. خۆت سور مەکەرەوە. گەمژە مەبە. دواتر تەلەفونت بۆ دەکەم. لەگەڵ رێزدا. ئیمزای دۆناڵد ترەمپ

زۆرترین بینراو