تۆپبارانی تورکیا لە سیدەکان بەردەوامی هەیە

تۆپبارانی تورکیا لە سیدەکان بەردەوامی هەیە

زاری کرمانجی-سیدەکان: ئەمڕۆ هەینی سوپای تورکیا بە سەختی تۆپبارانی گوندەکانی سنووری ناحیەی سیدەکانی کرد .

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" لە شەوی رابردوو تا ئێستە بە شێوەی پچڕ پچڕ تۆپخانەکانی تورکیا لە دەڤەری برادۆست بەردەوامی هەیە و هەریەک لە گوندە سنووریەکانی لێلکان, کونەلە, خواکوڕک, بێرکم و سنین تۆپباران کردووە. ئاماژەشی بەوەدا" تۆپبارانەکەی تورکیا دووای ئەوە دێت چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردۆتە سەر نوقتە سەر بازی و قەرەقۆلەکانی تورکیا,

وەک بەرپەرچدانەوەیەک دەستی کردووە بە تۆپباران کردنی ناوچەکە, تا ئێستە هیچ زیانی گیانی بەر هاووڵاتییانی سنوورەکەمان نەکەوتووە, زیانس چەکدارانی پەکەکەش نەزانراوە".

زۆرترین بینراو