تۆپی دەستی كچانی یانەی هەولێر و پاڵەوانی عێراق

تۆپی دەستی كچانی یانەی هەولێر و پاڵەوانی عێراق

رەزوان عەبدولقادر
لە دونیای وەرزشدا بەشداریكردن لە هەر خول و پالەوانتیەك پێویستی بەپلان و ئامادەكاری و رێكخستن هەیە تاكو ئەنجام وپلەیەكی باش بەدەست بهێنی، ئەمەش بەهەوڵ و ماندبوونی هەمووان دەبێت لە یاریزانان و سەرۆكی یانەو دەستەی كارگێری، ئەوەی دەمەوێ ئاماژەی بۆ بكەم تیپی تۆپی دەستی كچانی یانەی هەولێرە كە بەشایستەوە لە ماوەی رابردوو بوونە پالەوانی خولی تۆپی دەستی نایابی عێراق، ئەمەش دەستەكەوتێكی گرنگ بوو بۆ كوردو كوردستان و شاری هەولێر، چونكە لە داهاتووشدا دەبێتە نوێنەری عێراق و بەشداری پالەوانتیەتی عەرەب دەكات.
پێویستە لە ئێستاوە پالپشتی و هاوكاری ماددی ومەعنەوەی ئەو تیپە بكرێت وپێكهاتەكەی بەهێزتر بكرێت، بەهێنانی چەند یاریزانێكی پیشەگەری بیانی هەروەها كەمپێكی مەشق و راهێنانیان بۆ بكرێتەوە لە دەرەوەی ووڵات بۆ ئەوەی بەتەواوی و رێك وپێك ئامادە بێت بۆ ركابەری كردن لە پاڵەوانتیەكەو نەبێتە تیپێكی ئاسان بۆ هەڵبژاردەكانی تر، هەر وەك دەزانین هەڵبژاردەكانی تر زۆر بەهێزن و ئامادەكاری تەواو دەكەن بۆ ململانی بەدەستهێنانی ناسناوەكە، گرنگەیشە تیپی یانەی هەولێر ئاستێكی بەرز نیشان بدات لەبەر ئەوەی پالەوان و نوێنەری عێراقە نەك تەنیا بەشداریكردنێكی روو كەشانە بێت، پێویستە بەرپرسانی وەرزشی و حكومی ئاورێكی تەواو لەو تیپە بدەنەوەو هاوكاریەكی باشی بكەن، لایەنی كەم بتوانن ئامادەكاری و كەمپێكی مەشق وراهێنان بكەن بۆ ئەو پالەوانتیە و ببنە جێگەی شانازی هەمووان.

زۆرترین بینراو