تۆڕی كارەبای نیشتیمانی گوندەكانی ناحیەی قەسرێ‌ چاكدەكرێنەوە

تۆڕی كارەبای نیشتیمانی گوندەكانی ناحیەی قەسرێ‌ چاكدەكرێنەوە

زاری كرمانجی-قەسرێ‌: هەڵمەتی چاككردنەوەی تۆڕی كارەبای ی گوندەكانی سنووری ناحیەی قەسرێ‌، لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، دەستی پێكرد كە بەهۆی لافاو و باران بارین زیانیان بەركەوتبوو. شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ، لەسنووری قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ژمارەیەك گوندی سنوورەكەمان ساڵی رابردوو بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو گرفتی بێ كارەبایان بۆ دروست ببوو، خۆشبەختانە لەلایەن تیمەكانمان لە كارەبای قەسرێ، لە هەڵمەتێكدا دەستكراوە بە راكێشان و چاك كردنەوەی تۆڕی كارەبای گوندەكانی ماونان و خەزینەو چەند شوێنێكی دیكەی سنوورەكەمان. گووتیشی " بوددجەی ئەم پڕۆژانە لەسەر ئەم پرە پارەیە كە بۆ زیانەكانی لافاو تەرخانكراوە، بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم كاروپڕۆژە خزمەتگوزاریانە، لەپێناو چارەسەر كردنی كێشەو گرفتی كارەبای هاووڵاتیانی سنوورەكەمان.

زۆرترین بینراو