تیروپشكی لالیگا راكێشراو وادەی كلاسیكۆ ئاشكراكرا

تیروپشكی لالیگا راكێشراو وادەی كلاسیكۆ ئاشكراكرا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی وڵاتەكەی ئەنجامداو لە یەكەم یارییدا ریال مەدرید بەرامبەر خیتافی یاریی دەكات و بەرشەلۆنەش رووبەڕووی یانەی ئێلچی دەبێتەوە.
یەكێتییەكە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تیروپشكەكەی ئەنجامدا، ركابەرییەكانی وەرزی نوێی لالیگا، 13ی 9ی 2020 دەست پێدەكات، لە یەكەم گەڕی خولەكەدا ریال مەدریدی پاڵەوان بەرامبەر یانەی خیتافی یاریی دەكات، لەو یارییەدا كە لە یاریگەی یانەی شاهانە دەكرێت و بەرشەش میوانداری یانەی ئێلچی دەكات.
بەهێزترین یاری گەڕی یەكەمی خولەكە لەسەر یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ دەبێت، كاتێك ئەتلێتیكۆ مەدرید میوانداری یانەی سێڤییا دەكات.
بەپێی تیروپشكەكە یەكەم یاری كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریال مەدرید لە 25ی 10 لە كامپ نو ئەنجام دەدرێت، دووەم كلاسیكۆش رۆژی 11ی 4ی ساڵی داهاتوو لە یاریگەی ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت.
بەپێی میدیای ئیسپانیا كلاسیكۆی یەكەم بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت و كلاسیكۆی دووەم، هاندەران دەگەڕێنەوە نێو یاریگەكان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو