تیڤێز كرستیانۆ و میسی لە تیپێك كۆدەكاتەوە

تیڤێز كرستیانۆ و میسی لە تیپێك كۆدەكاتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بینینی یاریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە یەك تیپ شتێكی نایابەو هەمیشە بەخەیاڵی عاشقانی تۆپی پێ دادێت، كارلۆس تیفیز ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە تازەترین لێدوانیدا رایگەیاند كە هەردوو یاریزانەكە لە یاری وازهێنانی خۆی كۆدەكاتەوە.
رۆژنامەی (ماڕكا)ی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە تیفیز رایگەیاندوە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی لە یاری وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ ئەو خەونە بهێنێتە دی و رۆناڵدۆ و مێسی و چەند ئەستێرەیەكی دیكەش لە یەك تیپ كۆبكاتەوە، تیفیز كە پێشتر لە مانچێستەر یۆنایتد لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریكردوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش لەگەڵ مێسی یاری كردوە دەڵێت جگە لەو دوو یاریزانە بۆفۆن و هاینزە و پاتریس ئیڤرا و ریۆ فیردیناند و پیرلۆ و پۆل سكۆڵز و پۆل پۆگبا و وایان رۆنیش بۆ ئەو یارییە بانگهێشت دەكات بۆ ئەوەی وەك تیمێك لە یاری وازهێنانی بەشداری بكەن.
جێی ئاماژەیە، كارلۆس تیفیز تەنها نیو وەرزی لەگەڵ یانەی بۆكا جۆنیۆرزی ئەرجەنیتنی ماوە و دوای ئەوە بڕیارە وازهێنانی یەكجاری خۆی لە تۆپی پێ رابگەیەنێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو