تێبگە ئینجا پیاو بە

سۆما خالید

هەركات بوویتە هاوڕێی هەر ئافرەتێك، بڕیار نیە لەگەڵی بڕۆیتە نێو جێگا كە خۆشەویستت نیە، بۆ وەڵامی سەلامێكیش مەرج نیە بیر لە شوێنێكی چۆڵ بكەیتەوە، پێویستە پیاو بیت نەك نێر، هەمیشە دەبێت شانەكانت پێشكەشی ئافرەتێك بكەیت نەك هێزی بازوت، دەبێت بە قسە و كردار دڵی یەك ئافرەت خۆش بكەیت و تەنها بۆ یەك ئافرەت بیت، هەر خانمێك پیاوێكی دەوێت پشتی پێ ببەستێت و گرینگی پێی بدات، تۆی پیاو هەوڵ بدە عەشقەكەت بەرامبەری پاك بێت، چونكە كە ڕێگەت پێ دەدات ماچی بكەیت دەبێت بەعەشقەوە چاوەكانی ماچ بكەیت، نەك بە هەوەسەوە لێوەكانی، ئەو پیاوە ئاقڵترین پیاوە كە دڵی ژن پڕ و لێوان لێو لە عشق بكات، هەروەها عەشقی خۆی بۆ یەك كچ بسەلمێنیت، نەك چەن كچێك دواتر دڵ كاروانسەرا نییە، ژن هەستیارە و ئەشكێت تێبگە تەنیا ڕووتی لەشی خانمێك و درزی سنگی نەبینیت و هەموو هەست و بیركنەوەت لە لای كوێر و لاڵ نەبێت، ئەگینا جیاوازیت چییە لەگەڵ نابینا؟ كە ئەمانە تێگەیشتیت و جوانیت نواند ئەوكات ئەتوانی بەخۆت بەڵێی پیاو، چونكە ئێمەی ئافرەت هەر كاتێك زانیمان هۆكاری مانەوەی پیاو لەگەڵمان جەستەمانە، و هەستمان كرد ئێمەی بۆ جەستە و لەزەت دەوێت، ئەوە لەجیاتی خۆش ویستن ڕقمان لێی دەبێتەوە و بەهیچ شتێكەوە نامانەوێت، هەر كاتێك ئێوە ئێمەی ئافرەتان لەبەر ڕەفتارەكانمان و خۆش ویستن ویست، دەكرێت ئێوەی پیاوانمان بوێت، هەر وەك چۆن توانا ئەمین ئاماژەی پێداوە و دەلێت، "سێكس پلەی بەرزی خۆشەویستی نیە ، بەڵكو پلە نزمەكەیەتی".

زۆرترین بینراو