تێستی كۆڕۆنا دڕۆگباو ئیتۆ تووڕە دەكات

تێستی كۆڕۆنا دڕۆگباو ئیتۆ تووڕە دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی پزیشكە فەڕەنسییەكان رایانگەیاند چارەسەرێكی تازەیان بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنایان دۆزیوەتەوەو لەسەر چەند كەسێكی رەشپێستی ئەفریقی تێستی دەكەن، هەردوو ئەستێرەی ئەفریقی ناودار دڕۆگباو ئیتۆ هەرایان نایەوە.
میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردۆتەوە چەند پزیشكێكی فەڕەنسی چارەسەرێكی تازەیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی نەخۆشانی كۆڕۆنا لە جیهان پێ چارەبكرێن و بەنیازن دەرمانە تازەكەكەش لەسەر چەند كەسانێكی رەشپێست تێست بكرێت و تاقی بكرێتەوە، ئەم هەواڵە لای هەردوو ئەستێرەی پێشووی ئەفریقیا ساموێل ئیتۆو دیدێ دڕۆگبا هەرایەكی گەورەی نایەوەو پزیشكە فەڕنسییەكانیان بە رەگەز پەرستی تاوانبار كرد، لەم بارەیەوە ئیتۆ ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی كامیرۆن گوتی" پزیشكانی فەڕنسا زۆر رەگەز پەرستن و بەچاوێكی سووك سەیری رەشپێستەكان دەكەن و ئێمە بە منداڵی سۆزانییەكان ناو دەبەن".
لە لایەكی دیكەشەوە هەر سەبارەت بەو بابەتە دڕۆگبای ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی لەندەنی و هەڵبژاردەی كۆت دی ڤوار بە توندی رەخنەی لە پزیشكە فەڕنسییەكان گرت و ئەویش گووتی" پزیشكانی فەڕنسا زۆر رەگەزپەرستن، ئەوان رەش پێستەكان وەك بەرازی تاقیكردنەوە بەكار دەهێنن، لەبری ئەوەی بێن كاری مرۆڤایەتی خۆیان بەجێ بگەینن و نەخۆشەكانمان لە مردن لە رزگار بكەن".
جێی ئاماژەیە، پزیشكانی فەڕەنسی رایانگەیاند دەرمانێكی تازەیان بۆ چارەسەری كۆڕۆنا دۆزیوەتەوەو لەم چەند رۆژە لەسەر چەند نەخۆشێكی ئەفریقی تێستی پێ دەكەن بۆ ئەوەی بزانن تا چ رادەیەك ئەو دەرمانە بۆ نەخۆشەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سوودی دەبێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو