تێكچوونی سیستمی خەوتن نەخۆشی زۆری بەدواوەیە

تێكچوونی سیستمی خەوتن نەخۆشی زۆری بەدواوەیە

ئا/شەهلا رەشید
تێكچوونی سیستمی خەوتن بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵا و ماسولكەكان و شەكرە، تێكچوونی سیستمی ئێندۆكرین لە لەش، مرۆڤ پێویستە بە لایەنی كم شەش كاتژمێر بخەوێت، بەڵام جگە لەوە نوستن زیاتر لە نۆ كاتژمێر و كمتر لە شەش سەعات دەچێتە خانەی تێكچوونی سیستمی خەوتن، ئەوەش بەشێك لە هۆكارەكانی سایكۆلۆجی و بایلۆجی بەدواوەیە، كمی خەو دەبێتە هۆی بێتاقەتی و بێزاری هەروەها وادەكات هەست بە دڵتەنگی بكەیت و ئارەزووی خواردنت كم دەبێت، دەبێتە هۆی تێكچوونی روخسار و رەشبوونی ژێر چاو، زوو پیر بوون، هەمیشە هەوڵبدەن بۆ خەوێكی تەندروست بۆ ئەوەی گەنجتر و جوانتر دەربكەون.

زۆرترین بینراو