تێپەراندنی قۆناغە سەختەكان

د. ئەبوبەكر دێوانە باڵەكی

لەقسەیەكی سیاسەتمەداری كورد ماموستا مەسعود محمدەوە دەست پێ دەكەین كە دەڵێت: لەو دروشمە سیاسیە موفلیستر نییە و نەش بووە، كەهانی كورد بدات بۆ كورد كوژی. تێكدانی ئەمنیەت و سەقامگیری كوردستان و بەرپاكردنی شەری دەروونی لەگەڵ خەڵكی كوردستان، بەتایبەتی لەم دۆخە سەختەی كە كوردستان ڕوبەرووی بارێكی دارایی سەخت بویتەوە، هاوتەریب لەگەڵ بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بەشێكە لەكوشتنی ورەی خەڵك دۆخەكە وای لێهاتووە كە بەشێك لەوانەی كەخۆیان بە خوێنەر دەزانن پێیان وایە هەرچی بەلای حكومەتەوە چاك بێت دەبێت رورەش بكرێت ئەگەر لە حەقیقەتیش چاكەی پێوە بێت .
كێشەكە ئەوەیە كە مرۆڤ رەفتار و ئاكاری بەپاكی رسكا بێت، لەهەموو دەورانێكدا مەردایەتی خۆی دەنونێت، كە دەرونیشی كرمی بیت دیسانەوە لەهەموو دەورانێكدا چلكنی خۆی بەدەر دەداتەوە. بەهەر حاڵ باوەر هێنان بەو فەلسەفەی كە پێی وابێت بەتێك بەردانی خەلك و نانەوەی ئاژاوەی ناوخۆیی مامە كوردە دەگاتە خۆشی و ئازادی، لەخەیاڵ دەژیت.
تێك بەربوونی كورد سەر دەكێشیتەوە بۆ بەهێزكردنی گروپی دەوروپشتی نەیارەكانمان ئەوانیش بێگومان لەجیهانێك دەژین كە ئەوەی لایان گرنگ نەبێت چارەسەر كردنی كێشەكانی كورد و كوردستان، خودی كێشەكە ئەوەیە دەڵێن قەومییەت زەرەرمەند دەبێت لە گۆرینی دەسەڵاتی گەورەكەی بەدەسەلاتَی نەفامێكی خوێن گەرمی بێباك كە بەلایەوە فەرق نەبێت لەنێوان تێركردنی خەلق وكوشتنیان، بەمەرجێك خزمەتی قەوانە سیاسیەكەی بكات.
بەداخەوە خەریكە منافەسەی ناسیاسیانە وای لێهاتوە لەبازار و بەندیخانەش یەخەی یەكتر بگرین و هەرای سۆشیال میدیاش هەر لێی گەرێ و باسی ناكرێت ،تەنانەت گەیشتوتە رادەیەك كە سەرپەرشتی و بەرێوەبەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش سزامان بدەن،ە ئەمەش بەزەرەی دۆزی نەتەوی خۆمان وبەرژەوەندی نەیارەكانمان تەواو دەبێت.
ئەو فەوزایەی كە بەرپاییان كردوە لەناو خەلك و سەرقالكردنیان بەهەندێك بابەتە كەخۆیان بەشێكن لەپرۆسەكە كەچی نەیارەكانمان هەر جارێك بەجۆرێك پاداشتمان دەدەنەوە ئەوەتە پارێزگاری كەركوك بەفەرمی داوای گەرانەوە عەربە هاوردەكان وەدركردنی كورد لەناوچەكانی خۆیان ونوێترین نمونەش كێشە گوندی پەلكانەیە و پاشان كوشتنی كورد وكاكەیەكان لەبەرچاوی هێزە ئەمنیەكانی حكومەتی عێراق كەبەرۆژی روناك ئاسانكاریی بۆ گروپە تیرۆرستیەكان دەكرێت لەكوردستانیش لەجیاتی ئەوەی مەردانە دەست لەناو دەست بنێین روبەروی گرفت وبەربەستكان ببینەوە دێن قورەكە خەستر دەكەنەوە كرۆكی بابەتەكە ئەوەیە تەنها خودا دەزانی نەزان وفەریكە سیاسیەكان كام شت بەخزمەت دەزانن .

زۆرترین بینراو