تەحسین سەعدوڵڵا : زیاتر لە 10 ساڵە هیچ پرۆژەیەكی ئاو لە سۆران جێبەجێ نەكراوە

تەحسین سەعدوڵڵا : زیاتر لە 10 ساڵە هیچ پرۆژەیەكی ئاو لە سۆران جێبەجێ نەكراوە

 

تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران گووتی، هۆكاری كێشەی بێ ئاوی لە سۆران بۆ نەبوونی پرۆژە دەگەڕێتەوە، كۆتا پرۆژە كە لە سۆران ئەنجام درابێت لە ساڵی 2009 بووە، رۆژانە نزیكەی ملیۆنێك و 300 هەزار لیتر ئاو بە تانكەر بەسەر خەڵكی شاری سۆراندا دابەش دەكەین، گەڕەك هەیە بە 72 كاتژمێر یەك كاتژمێر ئاوی بۆ دەچێت". گوتیشی"زیاتر لە 16 هەزار پێوەری ئاو بۆ سۆران بەستراوە، زیاتر لە 9 هەزار پێوەری دیكەش ماون و دەبێت ببەستین، بە سێ قۆناغ ئاگادار كردنەوە دراوەتە ماڵان، تا 1-7 دەرفەت دراوەتە هاووڵاتیان، ئەگەر تا ئەو ماوەیە هەر هاووڵاتیەك پێوەر نەبەستێت سزا دەدرێت".

لە لاپەڕە 2 هەفتەنامەی زاری كرمانجی بەیانی دیمانەكە بخوێنەوە

زۆرترین بینراو