تەرمی قوتابیەکەی زانکۆی سۆران دۆزرایەوە

تەرمی قوتابیەکەی زانکۆی سۆران دۆزرایەوە


محەمەد ئامۆکەیی- خەلیفان:
دوای چوار رۆژ لە خنکانی لە رووباری گوندەکەیان، نیوڕەۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، عیماد رێکانی، بەزاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر،11نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 26-7-2019، تەرمی ئەو گەنجەی چوار رۆژ لەمەوبەر کە کەوتبووە نێو رووباری خەلان بیاو، لە لایەن کەس و کارەکەیانەوە دۆزرایەوە.
ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی باسی لەوەشکرد" بەبەردەوامی تیمەکانین لە نزیک شوێنی رووداوەکەبوونە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بەدوای تەرمی ناوبراو گەڕاون، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراو، دوای پشکنین رادەستی ماڵباتەکەی کرا.
محەمەد جەوهەر، قوتابی بەشی مێژوی زانکۆی سۆران بوو، رۆژی 22-7-2019 لەکاتی چونی بۆسەر رووبار بەهۆی خزینی پێی کەوتە نێو رووبار و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆش تەرمەکەی دۆزرایەوە.

زۆرترین بینراو