تەرمی هاووڵاتییەك لەرووباری بناری هەڵگورد دۆزرایەوە

تەرمی هاووڵاتییەك لەرووباری بناری هەڵگورد دۆزرایەوە


زاری كرمانجی-سۆران: هاووڵاتیەك لەروبارێكی بناری چیایی هەڵگورد خنكاو دوای پێنج كاتژمێر تەرمەكەی دۆزرایەوە.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان ئاگاداركراینەوە كه (٦) هاووڵاتی بەمەبەستی گەشتو هێنانی كژو گیایی بەهاری روویان كردۆتە چیایی دینۆ لە سەروی گوندی گوندە ژوری لە بناری چیایی هەڵگورد، لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، كەچی لەبەر نەشارەزایی یەكێك لەم هاوولاتیانە بەناوی "ئەنوەر فەقێ مستەفا" لەدایك بووی ۱۹٦۹ خێزاندار، خاوەن ۱۰ منداڵ ،لە كاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە رووبار، بەهۆی بەهێزی شەپۆلەكانی ئاوی رووبار، ناوبراو دەكەوێتە ناو رووبارەكە و دەخنكێت".
ئاماژەشی بەوەدا ، بەهۆی سەختی و دووری شوێنی رووداو دوو تێم لە بەرگری شارستانی چۆمان و حاجی ئۆمەران، بەسەرپەرشتی ملازمی یەكەم هاوكار ئەفسەری بنكەی بەرگری شارستانی حاجی ئومەران و بەهاوكاری خەڵكی دەڤەرەكە، توانیان دوای پێنج كاتژمێر، لە گەڕان و پشكنین تەرمی ناوبراو بهێنەدەر و گەیاندرایە نەخۆشخانەی چۆمان و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو