تەرمێكی نەناسراو دۆزرایەوە

تەرمێكی نەناسراو دۆزرایەوە

لە بڵێ لە سنووری شارەدێی بارزان تەرمێكی نەناسراو لەناو زێی گەورە دۆزرایەوە.
عەمید عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:"لە كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لەلایەن ئەفسەری بنكە ملازمی یەكەم بەهزاد عەبدوڵڵا حمو ئاگادار كراینەوە بە بوونی تەرمێكی نەناسراو لەناو زێی گەورە نزیك ناحیەی بارزان دەست بەجێ تیمی بنكەی بەرگری شارستانی بڵـــێ گەیشتنە شوێنەكە، توانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی بارزان تەرمەكە لەناو ئاودا دەربهێنن و رەوانەی نەخۆشخانەی بلێ بكەن، ئینجا بۆ پزیشكی داد لە ئامێدی رەوانە كرا.
بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران گوتیشی:" تەرمەكە لەبەر ئەوەی ماوەیەكی زۆر بوو لەناو ئاودا بووە نەناسرایەوە كە رەگەزی دیاری بكرێت، بۆیە رەوانەی پزیشكی داد كرا تاكو كاری پێویست ئەنجام بدرێت.

زۆرترین بینراو