تەلار هیرانی: پەخشكردنی دراما توركیەكان رۆڵی خراپیان بینیوە

تەلار هیرانی: پەخشكردنی دراما توركیەكان رۆڵی خراپیان بینیوە

دیمانە محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: خانمە شانۆكار تەلار جەمال خدر، ناسراو بە تەلار هیرانی، تەلار ناوێكی دیاری نێو هونەری كوردی لە منداڵیەوە دەستی پێكردوە بۆ چەند ساڵێك دەبێت وەك شانۆ كار هاتۆتە مەیدان، ئەو لە زێدی باو پایرانی كە شارەدێی هیرانی سنووری شەقڵاوەیە لە دایك نەبووە، بەڵام پاشگری هیرانی بەدوای ناوی خۆی ناوە، گەرچی خەڵكی ئەوێشە، لە ساڵی 1972 لە رانیەی دەروازەی راپەڕین لە خانەوادەیەكی شۆڕشگێڕ چاوی بە ژیان هەڵنێاوە، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی، باس لە رۆلی شانۆ لە باشوری كوردستان دەكات.
خانەمە شانۆكار تەلار هیرانی دەڵێت" بەهۆی ئەوەی خانەوادەكەم لە شۆڕەش بوونەو من و خەرمانی خوشكم زیاتر سەرقاڵی شانۆ بووینە هەر خەرمانی خوشكم بوو وای لێمكرد حەزم بۆ شانۆ بچێت، باوك و برام هانەدری سەرەكیم بوون و لەتەمەنێكی زۆر بچوك دەستم پێكرد، یەكەم كاریشم شانۆگەریەكی منداڵان بوو، بەڵام هەر لەمنداڵیمەوە باوكم و برا گەورەكەم فێری ئەوەیان دەكردم كە زیاتر شیعری نەتەوایەتی بخوێنمەوە و لە شانۆدا ئەو رۆلە ببینم كە رژێمەكانی عێراق غەدریان لە كورد كردووە".
ئەم ئەكتەرە دەربارەی ئەو بەربەست و توانجانەش دەكات كە روو بەڕوی ئافرەتان بەگشتی و دەبێتەوەو گووتیشی" مرۆڤ كاتێت بڕیاری كارێكی دا دەبێت چاوەڕێی ئەو جۆرە شتانەش بكات و خۆی رابهێنێت گوێ بە قسەو توانج نەدات، لەبەر ئەوەی گەر مرۆڤ هەر خەریكی وەڵام دانەوەبوو لە كاروان دوادەكەوێت منیش وەك هەر ئافرەتێك لەوانیە رووبەڕی توانج بومەتەوە دەشبمەوە، بەڵام كۆڵم نەداوە چونكە من بەدوای ئامانجی خۆمم نەك قسەو قسەلۆك."
تەلار جەمال باس لە كاری گەری قەیرانی دارایی دەكات لەسەر كاری شانۆی زیاتر دەشڵێت" گومانی تیانیە قەیرانی دارایی كاری گەری زۆری هەبووە لەسەر ئێمەی شانۆكار، تا قەیرانەكانیش بەردەوامیان هەبێت زیاتر لەسەر شانۆ بەزەقی هەستی پێدەكرێت، هۆكارەكەشی ئەوەیە لە كوردستان هەتاكوو ئێستا شانۆ و هونەر بەگشتی نەبونەتە كڵتوور و بایەخی پێنەدراوە و بگرە پشتگوێَش خراوە، بۆیە ئەركی لایەنە پەیوەندی دارەكانە كار لەسەر بەكڵتوور كردنی هونەر بكەن."
ئەم خانمە شانۆكارە راشی دەگێنێت" خەریكی دوو پڕۆژەی هونەریم یەكیان درمای تیڤیە كە خۆی لە (30) ئەڵقە دەبینێتەوە كە ژمارەیەك ئەكتەر و هونەرمەندی خاوەن ئەزمون بەشدارن یەكێك لەوان، خەرمان هیرانی خوشكم و شەماڵی عەبە رەش و شادان فوئاد، ئیبراهیم حەكیم، یونسی حەمە كاكە، فرمێسك مستەفاو، چەندانی تر كاری دووەمیشم بینینی رۆلە لە فیلمێك، بەگشتی لە ئێستادا ئەم دوو پڕۆژەیەم لەبەر دەستن و هەست دەكەم هەردووكیاشیان بۆمن گونجاون."
تەلار لە بارەی پەخشكردنی دراما بیانیەكان لە كوردستان گووتی" دوولایەنە سەیری دەكەم پەخشكردنی دراما توركیەكان زیانی نەك بۆ كۆمەڵگەی كوردەواری هەیە، بەڵكو زیانی بۆ منیش هەیە، جگە لەمەش رەنگە ئەوەش هۆكار بوبێت كە درمای كوردی وەها بێ بایەخ بوبێت لەبەر ئەو دراما بیانیانە، بەڵام درمای فارسی هەیە زۆرشتی باشی تیایەو وەك خۆم سودم لێبینیوە."
ئەوەشی گووت" كۆمەڵگەی كوردی كۆمەڵگەیەكی جوانە ئەگەر سەیر بكەین هەر لە سەرەدەمی باوك باپیرانمان دەبینین ئەوندە شتی جوانی تیا هەبووە، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو شتە نەماوە و بەرەو پوكانەوە چوە، هۆكاری نەمانی ئەو جوانیەش بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە بۆ تێكەڵ بوونی كڵتووری وڵاتانی دەوروبەر كە هۆكارێكی سەرەكی بوون بۆ ناشرینكردنی كڵتووری خۆمان."
لە دوا پەیڤەكانی دا تەلار هیرانی ئەوەشی گووت" لە كوردستان هۆڵەكانی شانۆ هیچ گونجاون نین بۆ نمایشكردن، ئەوەش گرفتێكی هەرە سەرەكیە كە گروپێك یا چەند كەسێك بیانەوێت كارێكی شانۆی ئەنجام بدەن، هۆڵی شانۆی نیە ئەگەر هەشبێیت دونیایێك گرفتی هەیە لە زستانان ساردن و لە هاوینانیش گەرم، جگە لەو گرفتانەش هەتا ئێستا لەو هۆڵانە گرفتی دەنگ گواستنەوە هەیەو چارەسەر نەكراوە، بۆ ئەم گرفتانەش دەبێت پارە لەو لاو ئەولا قەرز كەی تا نمایشێك ئەنجام بدەی.

زۆرترین بینراو