تەماتە بۆ بریقەداركردنی پێست

تەماتە بۆ بریقەداركردنی پێست

 

دانانی كەرەستەكانی سروشتی، كاریگەری زۆری هەیە بۆ زیاتر جوانكردن  و روونكردنەوەی زیاتری پێست، تەماتە یەكێكە لەو پێكهاتە گرنگانەی بۆ بریقەداریی پێست بەكار دێت، بە بەكارهێنانی ئەم ماسكە سروشتییە، دەتوانیت بە ئاسانی بگەیت بە ئەنجامی باش.

بۆ دروستكردن و بەكارهێنانی تێكەڵەی ئەم ماسكە، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكە: یەك تەماتە بە جوانی ورد بكە تا دەبێت بە كرێم، دواتر بڕێكی كەم شەكری تێكەڵ بكە، بە یەكسانی بیدە لە دەموچاوت و بۆ ١٠ خولەك وازی لێ بهێنە، پاشان بۆ ٥ خولەك بە نەرمی مەساژی دەموچاوتی پێ بكە، لە كۆتاییدا بە ئاوی سارد ماسكەكە لابدە، ئەگەر دەتەوێت زیاترین سوود لەم تێكەڵەیە ببینیت و بە زووترین كات بگەیت بە ئەنجام، رۆژانە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكە.

زۆرترین بینراو