جموجۆڵی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران له‌ زیادبووندایه‌

جموجۆڵی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران له‌ زیادبووندایه‌

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران: جمووجۆلی بازرگانی هاتنی خۆراك و كاڵاكان و كەرستەی بیناسازی لە حاجی ئۆمەران زیادی كردووە.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی نیوەدەوڵەتی دەروازەی حاجی ئۆمەران، ئاشكراى دةكات  " لە ئێستادا جمووجۆڵی بازرگانی لە كۆمەڵگەی نیوەدەوڵەتی دەروازەی حاجی ئۆمەران، زیادی كردووەو لەگەڵ ئەوەشدا گرتنەبەری رێكارەكانی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا بەردەوامە".
گووتیشی " ئەگەرچی لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆ زیاتر خۆراك و پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیان هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرا، بەڵام لە ئێستادا رێژەی هاتنی كەڵ و پەلی بیناسازی و شتومەكی دیكە رووی لە زیادبوون كردووە لە دەروازەكەماندا.

زۆرترین بینراو