جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە

جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: گووتەبێژی كۆمـەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل راگەیاند : جمۆجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە.
كامی كەمال، زیاتر گووتی " بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتن و چوونی گەشتیاری بە شێوەی كاتی راگیراوە، ئەویش بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنە تەندروستییەكان و بە مەبەستی رێگیری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشكرد" خەڵكی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەین كە لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل هەموو ڕێوشوێنی پێویستی تەندروستی و ئەمنی لە بەرامبەر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرینەبەر، بەهیچ شێوەیەك چاوپۆشی لە هیچ كارێكی نایاسایی و قەدەغەكراو (قاچاغ) ناكرێت و بە شێوازێكی تۆندۆتۆڵ رێكاری پێویست جێبەجێ كراون".
ئەوەشی خستەڕوو" هەماهەنگییەكی بەهێز و بەردەوام لە نێوان سەرپەرشتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و كۆمەڵگەی خاپووری لایی و وڵاتی توركیا هەیە، بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگە بەهیچ كارێكی قاچاغ و نا یاسایی نادرێت".

زۆرترین بینراو