جووتیارێك داهێنانێكی نوێ‌ دەكات

جووتیارێك داهێنانێكی نوێ‌ دەكات

 

هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندێكی سەربە قەزای مێرگەسۆر، جوتیارێكی نموونەیی موتربە لە روەكێك بۆ چەند روەكێكی جیاواز بەسەركەوتوی ئەنجام دەدات.

سەبری چاوشین خانوو، دانیششتووی گوندی بێدۆد سەربە قەزای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ساڵانێكە توێژنەوەی زانستی لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵییەكان ئەنجام دەدەم، بە تایبەتیش موتربە كردنی روەكێك لەسەر روەكێكی دیكە، دواجار توانیومە سەركەوتووبم، ئەگەرچی روەكەكانیش جیاوازیش بن، ئەوەی ئیستا كردوومە موتربە كردنی  تەماتە لە سەر پەتاتە، تەماتە لە سەر ترێ مارانە و تەماتە لە سەر بانجان موتربە بكەم، لەگەڵ چەندین جۆری دیكەی گواستنەوەی روەكێك بۆ روەكێكی دیكە".

گووتیشی "كاری زیاتر لەسەر ئەم بوارانە دەكەم و لەمەودوا پڕۆژەی باشترم دەبێت، هیوادارم بتوانم خەڵكانی دیكەش فێری ئەم كارو پیشانە بكەم، لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر بە گەشەكردنی كشتوكاڵی لە دەڤەرەكەدا.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو