جوڵەی گەشتیاری بازاڕەكانی هەرێمی چالاك كردۆتەوە

جوڵەی گەشتیاری بازاڕەكانی هەرێمی چالاك كردۆتەوە

محەمەد هەسنانی-هەولێر: وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات: " لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەرتی گەشتیاری زۆرترین زیانی بەركەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا بەهۆی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكانەوە، جموجۆڵی بازرگانی كەوتووەتە بازاڕەوە.
نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بەزاری كرمانجی راگەیاند: "هەرێمی كوردستان خاوەنی چەندان ناوچەو شوێنی گەشتیارییە ئەوەش وایكردووە كە ساڵانە گەشتیارێكی یەكجار روویان تێبكات، بەتایبەتیش گەشتیارانی شارەكانی باشورو ناوەڕاستی عێڕاق، هەرچەند ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی، كاریگەری زۆری كردبووە سەر رەوشی گەشتیاری و هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە كە چەند مانگێكە شوێنە گەشتیارییەكان كراونەتەوە كە لە ٢١ی ئاب تا ئێستا بارودۆخە گەشتیارییەكان لە هەولێرو سلێمانی ئاسایی بۆتەوە، لە دهۆكیش ئاسایی بۆتەوە تەنها ئەوە ماوە كە رێگا بە گرووپە گەشتیارییەكان بدرێت كە بتوانن بڕۆنە دهۆك.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رونیكردەوە: " كە بە هاتنی گەشتیاران، جارێكی تر بازاڕەكان بووژاونەتەوەو گەشتیاران چەندە روو لە شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن، ئەوەندەش روو لە بازاڕ دەكەن و ئەمەش ئەركی سەرشانی حكومەت سووك دەكات و گیرفانی هاوڵاتییانیش گەرم دەكات و هەلی كاریش بە خەڵكە دەڕەخسێت".
نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئەوەیشی خستەڕوو: "لە ئێستادا هۆتێل و رێستورانتەكان كراونەتەوە، نرخەكان لە رێستورانتەكان هەڵواسراون و گەشتیار ئازادە دەچێتە كام رێستورانت و چێشتخانە و لەكامە شوێنی گەشتیاری دەمێنێتەوە، ئەم جموجۆڵەش جارێكی دیكە كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕەكانی كوردستان.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رونیشیكردەوە: "حكومەتی عیراق بڕیاریداوە فڕۆكەخانەكان كراوەبن بۆ حاڵەتە پێویستەكان، سنوورەكانیش هێشتا ئاسایی نەبووەتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگ بوو كە لەسەدا ٧٥ بۆ ٨٠ی رێژەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێن.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو