جۆرێكی نوێ هاووسەرگیری هەرایی نایەوە

جۆرێكی نوێ هاووسەرگیری هەرایی نایەوە

زانکۆی ئەزهەر لەمیسر هەڵوێستی خۆی لەبارەی جۆرێکی نوێی هاوسەرگیری دەربڕیوە کە لەمدواییە لەوڵاتی میسر بڵاوبۆتەوەو بەهاوسەرگیری ئەزمونی ناسراوەو چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەبارەی ڕادەی گونجانی لەگەڵ ئاینی ئیسلام بۆچونیان لەگەڵ یەکتر جیاوازە.

بە پێی راپۆڕتێك كە لە ماڵپەڕی شار پرێس بڵاو كراوەتەوە، ئەم هاوسەرگیرییە كە هاوسەرگیریی ئەزمونوکردنە، بریتییە لەوەی ماوەیەکی دیاریکراو بۆ گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە دیاریدەکرێت‌و تێیدا ڕادەی سەرکەوتن‌و سەرنەکەوتنی دەستنیشاندەکرێت‌و لەسەر بنەمای ئەوە هاوسەرگیرییەکە بەردەوامدەبێت یان کۆتایی پێدەهێنرێت.

لەبەرامبەردا ناوەندی ئەزهەر بۆ فەتوا جیهانییەکان لەفەیسبوک لەڕێگای بەیاننامەیەکەوە فەتوایەکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا دەڵێت:"هاوسەرگیریی گرێبەستێکی سەنگینەو ناکرێت گاڵتەی پێبکرێت، دانانی مەرجی ئەوەی نابێت بۆماوەی پێنج ساڵ یان کەمتر یان زیاتر هاوسەران لەیەکتر جیاببنەوە مەرجێکی پوچەو هیچ بەهایەکی نییە، دانانی مەرجی کۆتاییهاتنی هاوسەرگیری بەکۆتاییهاتنی ماوەیەکی دیاریکراو، گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە حەرام‌و پوچدەکاتەوە".

لەبەشێکی تری فەتواکەی ئەزهەردا هاتوە:"ئەو گرێبەستە هاوسەرگیرییەی پێیدەوترێت "هاوسەرگیری ئەزمونی" پێچەوانەی سیستەمی هاوسەرگیرییە لەئیسلامداو دژ بەحوکم‌و مەبەستەکانی دەوەستێتەوە؛ جگەلەوەی خودی پرۆسەکە سوکایەتییە بەئافرەت‌و ڕێزو شکۆی کەسوکارەکەی تێدا پارێزراو نییەو هۆکارێکە لەهۆکارەکانی تێکدانی بەهاو ئاکارە باشەکانی کۆمەڵگە".

زۆرترین بینراو