جێڤرینی: باردۆخەكە مەترسیدارە

جێڤرینی: باردۆخەكە مەترسیدارە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوایی ئەوەی كۆڕۆنا تەواوی جیهانی تەنی، زیانی زۆری لە تۆپی پێی و یانەكان دا، بەڵام بەرپرسێكی باڵای یەكێتی تۆپی پێ دەڵێت هاندەران دەگەڕێنەوە یاریگەكان.
ئەلیكسەندەر جێڤرینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا(یوفا)، بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی قسەی كردووە و گوتویەتی" باردۆخەكە مەترسیدارە و دەبێت هەستیاربین، دڵنیام بەم نزیكا هاندەران دەگەڕێنەوە یاریگەكان، بەڵام ئێمە‌ چاوەروانی شەپۆلی دووەم و سێیەمی كۆرۆنا تاوەكو پێنجەم دەكەین، دوایی جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم، بۆ یەكەم جارە كێشەیەكی لەم شێوەیە هەبێت كە‌ كاریگەری لەسەر تۆپی پێت درووست بكات".
سەرۆكی گەرەترین دامەزارەوەی تۆپی پێ لە ئەوروپا، لە بەردەوامی قسەكانی ئاماژەی بەوەداوە، ئەوان بەردەوامن لە چاودێریكردنی بارودۆخەكە، بەجۆرێك دەیانەوێ رێگە چارەیەكی گونجاو بۆ پاڵەوانەتیەكان ببینەوە و هاندەران بە یاریگەكان شاد بكەنەوە.