جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران

د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، دەمێکە بڵاودەبێتەوە کە گوایە حکومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگرێت، جاری یەکەم شت ئێمە خەڵکی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ مەترسیەک لەسەر موچەکانیان نیە، وە ناش بیت. چونکە موچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گویرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، کەی بودجەی سالی ٢٠٢٠ هاتە پەرلەمانی عێراق ئەوە بگرە هەوڵی زیاد کردنیشی دەدەین نەک کەم كردنەوەی


راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی موچەش دەكرێ جگە لە پڕوپاگەندە و ترس نانەوە هیچی دیکە نیە، ڕاستە بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق تا ئاستیک خراپ بووە بەڵام لە ڕووی ئابوریەوە عێراق لە هەناردەکردنی نەوت ڕانەوەستاوە، ئەمە لەکاتێکدایە عێراق خاوەنی احتیادێکی باشی پارەیە کە مەزەندەی ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمەریکیە و هەر بەم بڕە پارەیەی دەتوانی موچەی خۆی بدات تاکوو وەزعەکان ئاسایی دەبیتەوە.


د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد ده‌شڵێت ، ئێمە دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان دەدەین کە حکومەتی عێراق لە ناردنی موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو