جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایه‌ك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایه‌ك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات

زاری كرمانجی - ‌ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات پەلەنەکات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوبەش لە بابەتی دابەشکردنی موڵک و ماڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباروباری ئایینی ھەڵوەشێنراو، بە سەر هەردوو وەقفی شیعی و سوننییەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێویستی دەزانێت ئەو بابەتە بگەڕێنرێتەوە بۆ رای شارەزایانی شەرعی و یاسایی و کەسانی خاوەن پسپۆڕی لە نێو ئەو دوو وەقفەدا، و پەلەش بکرێت لە دانانی کەسێک وەکو سەرۆکی وەقفی سوننیی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە بەپێی رێکارە یاساییەکان و بەڵگە وەقفییەکان.

حەداد راشیگەیاند:”داوا دەکەم لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بواری شەرع و یاساییی و کەسانی شارەزا لە بواری مێژوو و ئەوقاف پێک بهێنرێت و پێویستە قسەی کۆتایییش لەسەر ئەو بابەتە دادگا بیکات، لەبەر ئەوە ئەو بابەتە کێشەی لەسەرە و پەیوەندیی بە دادگای تایبەتمەندەوە هەیە و بە رێککەوتنی سیاسی چارەسەر ناکرێت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و رێگری کردن لە دەرهاویشتەکانی کە کاریگەری نەرێنی لەسەرسه‌قامگیریی ئاشتی گەلی عێراق هەبێت.”

زۆرترین بینراو