جێگری سەرۆکی پارتی سەرەخۆشی لە عەبدولخالق بابیری دەکات

جێگری سەرۆکی پارتی سەرەخۆشی لە عەبدولخالق بابیری دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠/١٠/٢٠٢٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عەبدلخالق بابیری، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، بەبۆنەی کۆچی دواییی باوکی خوالێخۆشبوویانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.

بەڕێزیان وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆیان، هیوای خواست خوای مەزن خوالیخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی، سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. لای خۆیەوە بەڕێز عەبدلخالق بابیری، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ بەڕێز جێگری سەرۆکی پارتی، دووپات کردەوە.

 

زۆرترین بینراو