جەبار یاوەر: موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەلکترۆنی دەکرێت

جەبار یاوەر: موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەلکترۆنی دەکرێت

 

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی مووچەی وەزارەتەكەیان دەكەن كە لەئێستادا بەشێكی پڕۆسەكە تەواو بووە.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌لاپەرەی خۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویه‌تی تیادا هاتووە، یەكەم كاری تازەیان یەكخستنەوەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، وە كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی مووچەی وەزارەتەكەمان دەكەین كە لەئیستادا بەشێكی پڕۆسەكە تەواو بووە.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاكسازی لە ڕێگەی پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاساكانی وەزارەت و یەكخستنی لەیەك یاسادا، كە كۆتاجار لە ساڵی 2007 هەمواركراوەتەوە، ئێستا پێویستی بە گۆڕین و دەستكاریكردنە.

زۆرترین بینراو