جەلال سەعید ئەركێكی نوێ پێ سپێردرا

جەلال سەعید ئەركێكی نوێ پێ سپێردرا

زاری كرمانجی- سۆران: یاریزان و شارەزای بواری وەرزشی و راگەیاندنكاری بواری وەرزشی لە كوردستان، جەلال سەعید ئەركێكی نوێ لە ئاستی باڵای وەرزشی پێ سپێردرا.
بە پێی زانیارییەكان جەلال سەعید، ئەركی ئەندامیەتی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستانی پێ سپێردرا.
جەلال سەعید، جگە لەوەی شارەزاییەكی تەواوی بواری وەرزشی هەیە و وەك راگەیاندنكاری وەرزشی رۆڵی بەرچاوی هەبووە بۆ شڕۆڤەكردنی یارییە نێو دەوڵەتیی و خولە بەهێزەكانی نێوخۆی و نێودەوڵەتی بانگهێشتی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكرد لە هەمانكاتیشدا لە دەزگای زاری كرمانجی بەرپرسیارییەتی بەڕێوەبردنی بەشی وەرزشی لە ئەستۆ بووە و سەرنووسەری هەفتەنامەی زاری كرمانجی سپۆرت بووە، هەروەها دەوری باڵای هەبووە لە چارەسەركردنی كێشە وەرزشییەكانی دەڤەری سۆران.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو