جەلال سەعید: بۆ پەردەپۆشكردنی ئاستی خراپیان یانەی هەولێر یاریگەی جێهێشت

جەلال سەعید: بۆ پەردەپۆشكردنی ئاستی خراپیان یانەی هەولێر یاریگەی جێهێشت

زاری كرمانجی- سۆران: دوای ئەوەی لە هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ كێشە لە یاری نێوان سۆران و هەولێر روویدا كاتێ لە تایمی دووەمی یارییەكە یاریزانێكی یانەی سۆران بە لێدانی سەر گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆماركرد, یاریزانان و دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر هێرشیان كردە سەر ناوبژیوان و یاریدەدەرەكەی, بە بیانووی ئەوەی تۆپ نەچۆتە نێو گۆڵ, پاشان بەر لەوادەی یاسایی یارییەكە یاریزانانی یانەی هە ولێر بە بڕیاری راهێنەرو دەستەی كارگێڕی یانەكە لە یاریگە چوونە دەرەوەو ناوبژیوان فیكەی كۆتایی هاتنی یارییەكەی بە سەركەوتنی یانەی سۆران لێدا.
پێرێ شەممە بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان تەواوی خولەكانی كوردستان تا كاتێكی نادیار دواخرا, ئەمەش لای وەرزشدۆستان نیگەرانی زۆری لێكەوتەوە كە یەكێتیەكە نەیتوانی بڕارێكی درووست بدات كە لە تێكڕای جیهانی وەرزشی چەندین جار كێشەی لەم شێوەیە درووست بووە, هەر تیپێكیش یاریگە بەجێ بهێڵێ ئەنجامی یارییەكە 3-0 لە بەرژەوەندی تیپی بەرامبەر هەژمار دەكرێت, زۆرێك لە خول و پاڵەوانیەتیەكانی جیهان گۆڵی لەم شێوەیە تۆماركراوەو زۆربەمان مارادۆنای ئەرجەنتینیمان لە یادە كە بەئاشكرا بە دەست تۆپەكەی خستە نێو گۆڵی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕاو ئەنجامەكەش قبوول كرا, لە بەرامبەردا ئینگلیزەكان لە یاریگە نەچوونە دەرەوەی یاریگە, ئەمەو چەندین دیاردەی تر.
لەمبارەیەوە شیكەرەوەی وەرزشی جەلال سەعید گووتی" یاریزانانی یانەی سۆران باشترین ئاسیان پێكەشكردو یەكێك لە باشترین یارییان ئەنجامدا, من لە نزیك گۆڵ بووم و درووستبوونی گۆڵەكەی سۆران دەسەلمێنم كە یاریزانێكی یانەی هەولێر لە پشت هێڵی ناوەڕاستی گۆڵ وەستابوو لە كاتێ دوورخستەوەی تۆپەكە سەری بۆ دواوە بردو تۆپەكەی دوورخستەوە, ئەمەش بە روون و ئاشكرا دیاربوو كە تۆپەكە بە تەواوی چووە نێو گۆڵ, بۆیەش یاریدەدەری ناوبژیوان درووستی گۆڵەكەی بۆ ناوبژیوانی ناوەڕاست تەئكید كردەوە, یاریزانانی یانەی هەولێر خراپترین ئاستیان پێشكەشكردو تا خولەكی 52 ی یارییەكە تەنها توانیان تۆپێكی بەرز بخەنە نێو یاریگەی یانەی سۆران, هێرشكردنی سەرپەرشتیارو دەستەی راهێنەرانی یانەی میوان بۆسەر یاریدەدەری ناوبژیوان پەردەپۆشكردنی ئاستی خراپیان بوو, چوونە دەرەوەش لە یاریگە هەمان شت, لەكاتی لێدانی زللە لە یاریدەرەی ناوبژیوان هاندەرانی یانەی سۆران داوایانكرد ویژدانیان هەبێ بەڵام سەرپەرشتیاری یانەی هەولێر كە یاریزانێكی كۆنی نێودەوڵەتیەو رەفتارێكی ناشیرینی بەرامبەر هاندەرانی سۆران ئەنجامدا تفی لە هاندەران كرد, لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ستافی یانەی میوان بە چەپڵەڕێزان و رێز لەلایەن هاندەرانەوە ماڵئاواییان لێكرا, بۆیە پێویستە ئەنجامی یارییەكە 3-0 بۆ یانەی سۆران هەژمار بكرێت و سەرپەرشتیارو دەستەی راهینەرانی یانەی هەولێر سزا بدرێن".

زۆرترین بینراو