حاجیانی سنووری سۆران بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێ كران

حاجیانی سنووری سۆران بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێ كران

 

حاجیانی سۆران، كە هەر چوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز لە خۆ دەگرێت بەڕێ كران بۆ وڵاتی سعوودیە.
ژمارەی حاجیانی ئەو چوار قەزایە 350 حاجی بوون، لە سۆران لەلایەن بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و خزم و كەسانیان بەڕێكران بۆ سعوودیە بۆ ئەوەی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن.
شایانی باسە تاوەكو 26ی‌ تەمموز هەر 7 هەزار حاجییەكەی هەرێمی كوردستان دەگوازرێنەوە و زیاتر لە مانگێكش لەو وڵاتە دەمێننەوە".

زۆرترین بینراو