حزبی شیوعی كۆنگرە دەبەستێت

حزبی شیوعی كۆنگرە دەبەستێت

رەمەزان هەرنی–دهۆك: رێبەر ئامێدی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان لە دیمانەیەكی زاری كرمانجیدا چەندین خاڵ رووندەكاتەوە و ئاماژە بە پەیوەندیەكانی شیوعی و پارتەكاتی تری كوردستان دەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان بەزاری كرمانجی راگەیاند:" حزبی شیوعی كوردستان بەشێكە لەو رەوشەی كوردستان تێدا دەرباز دەبێت بەتایبەت لە سنووری بادینان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسی، ئەو پارتەی لە ئێستادا خاوەن سەرمایەكی باش نەبێت بۆ راكێشانی دەنگدەر و ئەندام ئاسان نییە، بەڵام سەرەرای رەوشی خراپی شیوعی توانیویەتی متمانە بە گۆرانكاری بكات و بوونی خوی سەلماندووە، لە زۆربەی قەزاكانی سنووری پارێزگای دهۆك بارەگامان هەیە چالاكی خۆمان ئەنجامدەدەین بەردەوام لە گۆرانكاریداین، بەڵام بەگشتی هەیكەلی حزب پێویستی بە پێداچوونەوەیەكی وورد هەیە، ئێستا بەگشتی حزبایەتی بەستراوەتەوە بە بەرژوەندی تاكە كەسی بەهۆی نەبوونی سەرمایەكی باشی حزبی شیوعی وەك حزبێكی لاواز دێتە بەرچاو".
رێبەر ئامێدی گوتیشی" ئەو بارەگایانەی لەسنووری پارێزگای دهۆك لە سەنتەری قەزاكان كرانەوە بۆ حزبی شیوعی زۆربەیان مۆڵكی حزبن، هەروەها ئەو كەسەی دەبێتە ئەندامی حزبی شیوعی پێویستە پاپەند بێت بە دانی ئابوونەی مانگانە كە بۆی دیاردەكرێت ئەمە پێوەری سەرەكی حزبایەتیە و مەرجی ئەندامبوونە، بەڵام ئەندامەكانمان خێرمان پێ ناكەن بەهۆی خراپی باری دارایی حزبی شیوعیەوە، و متمانەیان بە پرۆژیەك هەیە لە بۆنیاتنانی حزبایەتیدا پێویستە ئابوونەی خۆی بدات و پێویست بكات كۆمەكیش دەكات بۆ حزبەكەی ئەمە بۆنیاتی دروستی حزبایەتیە، باری دارایی ئابووری شیوعی زۆر خراپە بەهۆی ئەوەی لە كابینەی یەكەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریمان لە حوكمرانیی هەبووە و وەزیرێكمان هەبووە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەك لە حكوومەتمان وەردەگرت ئەو بودجەیە بووە هۆی ئەوەی كاروباری ئابووری خۆمان بە رێكوپێكی بەرێوە ببەین، دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014 ئەو بودجەیەی وەرمان دەگرت لە حكوومەت راگیراوە، كاریگەریەكی زۆر لەسەر حزب دروستكراوە، بەتایبەت كاریگەری لە راگەیاندنی شیوعی كردووە، كەناڵێكی ئاسمانیمان هەبوو ئێستا داخراوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە".
رێبەر ئامێدی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد" لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان حزبی شیوعی یەك ئەندامی هەیە، لەماوەی رابردوو تائێستا تەنیا یەك جار پەرلەمانتاری حزبی شیوعی لە بادینان بووە لە خولی دووەم بۆ سێیەم".
هەروەها ئەوەشی روونكردەوە" ئیستا لە قەزای ئاكرێ حزبی شیوعی بارەگای نیە رێژەیەكی ئەنداممان هەیە لە دهۆكەوە مامەڵە لەگەڵ دەكەین، لە ئامێدی و زاخۆ و ناوەندی دهۆك بارەگامان هەیە، حزبی شیوعی دووبەرەكی لەگەڵ هیچ پارتێكی سیاسی نیە لە كوردستان، بەهۆی ئەوەی هەر پارتێكی سیاسی بیروباوەری تایبەت بەخۆی هەیە شیوعی هاوبەشە لەگەڵ پاراستنی كوردستان و دووبەرەكی لەگەڵ هیچ لایەك نیە، ركابەری ئێمە لە كوردستان تەنیا بۆ زیادكردنی ئەندامەكانمانە لە هەموو كوردستان".
لە كۆتاییدا رێبەر ئامێدی ئاماژەی بەوەكرد" لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەین بۆ بەستنی كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعی كوردستان، بریارە ئەمساڵ كۆنگرە ببەستین ئەگەر بارودۆخ گونجاو بوو هیچ كیشەیەك دروست نەبێت و حزبی شیوعی پابەندە بەوەی هەر چوار ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستێت".حزبی شیوعی كۆنگرە دەبەستێت
رەمەزان هەرنی–دهۆك: رێبەر ئامێدی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان لە دیمانەیەكی زاری كرمانجیدا چەندین خاڵ رووندەكاتەوە و ئاماژە بە پەیوەندیەكانی شیوعی و پارتەكاتی تری كوردستان دەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان بەزاری كرمانجی راگەیاند:" حزبی شیوعی كوردستان بەشێكە لەو رەوشەی كوردستان تێدا دەرباز دەبێت بەتایبەت لە سنووری بادینان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسی، ئەو پارتەی لە ئێستادا خاوەن سەرمایەكی باش نەبێت بۆ راكێشانی دەنگدەر و ئەندام ئاسان نییە، بەڵام سەرەرای رەوشی خراپی شیوعی توانیویەتی متمانە بە گۆرانكاری بكات و بوونی خوی سەلماندووە، لە زۆربەی قەزاكانی سنووری پارێزگای دهۆك بارەگامان هەیە چالاكی خۆمان ئەنجامدەدەین بەردەوام لە گۆرانكاریداین، بەڵام بەگشتی هەیكەلی حزب پێویستی بە پێداچوونەوەیەكی وورد هەیە، ئێستا بەگشتی حزبایەتی بەستراوەتەوە بە بەرژوەندی تاكە كەسی بەهۆی نەبوونی سەرمایەكی باشی حزبی شیوعی وەك حزبێكی لاواز دێتە بەرچاو".
رێبەر ئامێدی گوتیشی" ئەو بارەگایانەی لەسنووری پارێزگای دهۆك لە سەنتەری قەزاكان كرانەوە بۆ حزبی شیوعی زۆربەیان مۆڵكی حزبن، هەروەها ئەو كەسەی دەبێتە ئەندامی حزبی شیوعی پێویستە پاپەند بێت بە دانی ئابوونەی مانگانە كە بۆی دیاردەكرێت ئەمە پێوەری سەرەكی حزبایەتیە و مەرجی ئەندامبوونە، بەڵام ئەندامەكانمان خێرمان پێ ناكەن بەهۆی خراپی باری دارایی حزبی شیوعیەوە، و متمانەیان بە پرۆژیەك هەیە لە بۆنیاتنانی حزبایەتیدا پێویستە ئابوونەی خۆی بدات و پێویست بكات كۆمەكیش دەكات بۆ حزبەكەی ئەمە بۆنیاتی دروستی حزبایەتیە، باری دارایی ئابووری شیوعی زۆر خراپە بەهۆی ئەوەی لە كابینەی یەكەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریمان لە حوكمرانیی هەبووە و وەزیرێكمان هەبووە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەك لە حكوومەتمان وەردەگرت ئەو بودجەیە بووە هۆی ئەوەی كاروباری ئابووری خۆمان بە رێكوپێكی بەرێوە ببەین، دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014 ئەو بودجەیەی وەرمان دەگرت لە حكوومەت راگیراوە، كاریگەریەكی زۆر لەسەر حزب دروستكراوە، بەتایبەت كاریگەری لە راگەیاندنی شیوعی كردووە، كەناڵێكی ئاسمانیمان هەبوو ئێستا داخراوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە".
رێبەر ئامێدی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد" لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان حزبی شیوعی یەك ئەندامی هەیە، لەماوەی رابردوو تائێستا تەنیا یەك جار پەرلەمانتاری حزبی شیوعی لە بادینان بووە لە خولی دووەم بۆ سێیەم".
هەروەها ئەوەشی روونكردەوە" ئیستا لە قەزای ئاكرێ حزبی شیوعی بارەگای نیە رێژەیەكی ئەنداممان هەیە لە دهۆكەوە مامەڵە لەگەڵ دەكەین، لە ئامێدی و زاخۆ و ناوەندی دهۆك بارەگامان هەیە، حزبی شیوعی دووبەرەكی لەگەڵ هیچ پارتێكی سیاسی نیە لە كوردستان، بەهۆی ئەوەی هەر پارتێكی سیاسی بیروباوەری تایبەت بەخۆی هەیە شیوعی هاوبەشە لەگەڵ پاراستنی كوردستان و دووبەرەكی لەگەڵ هیچ لایەك نیە، ركابەری ئێمە لە كوردستان تەنیا بۆ زیادكردنی ئەندامەكانمانە لە هەموو كوردستان".
لە كۆتاییدا رێبەر ئامێدی ئاماژەی بەوەكرد" لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەین بۆ بەستنی كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعی كوردستان، بریارە ئەمساڵ كۆنگرە ببەستین ئەگەر بارودۆخ گونجاو بوو هیچ كیشەیەك دروست نەبێت و حزبی شیوعی پابەندە بەوەی هەر چوار ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستێت".

زۆرترین بینراو