
حكومه‌ت هه‌فته‌یه‌ك پشووی راگه‌یاند هه‌فته‌یه‌ك پشووی فه‌رمی ده‌بێت
زاری كرمانجی - جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی هه‌فته‌یه‌ك پشووی راگه‌یاند.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، پشووی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی له رۆژی 27/12/2020 تا 2/1/2021 پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه، تا ئێستا بڕیار نییه هیچ ئاهه‌نگێك له هه‌ولێری پایته‌خت به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زایینی به‌ڕێوه‌بچێت.