حكومەتی عێراق لەگەڵ هەرێم دەگەینە رێككەوتن

حكومەتی عێراق لەگەڵ هەرێم دەگەینە رێككەوتن

وتەبێژی فەرمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند " جێگای دڵخۆشییە كە كۆبوونەوەكان بەردەوامن ، ئەمەش ئەوەمان پێ نیشان دەدات لەگەڵ هەرێم دەگەینە رێككەوتن."

ئەحمەد مولا تەڵاڵ ، وتەبێژ بەناوی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند : " شتێكی ئاساییە كە سەرۆكی وەزیرانی عێراق لەگەڵ سیاسییەكانی هەرێم لەگفتوگۆكردن دایە".

گووتیشی : " شتێكی زۆریش ئاساییە لەسەر چەند خاڵێك ناكۆك بن ، گرنگ ئەوەیە كۆبوونەوە و دانوستانەكان لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادی بەردەوامن".

راشیگەیاند : " هەواڵێكی خۆشە و دڵخۆشمان دەكات كە لەماوەی كەمتر لە (20) رۆژ سێ تا چوار شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە ، ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت كە گرفتەكان چارەسەر دەبن و دەگەینە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان".

زۆرترین بینراو