حكومەتی هەرێم دوو لیژنەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا پێكهێنا

حكومەتی هەرێم دوو لیژنەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا پێكهێنا

 

لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا دوو لیژنە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عیراق پێكهێنرا .

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری پێكهێنانی دوو لیژنەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عیراقی فیدراڵ دەركرد و بڕیاریش لە بارەی یاسای چاكسازی دەدات.

لیژنەكانیش: یەكەم لەبارەی نەوت و بودجە و موچەی فەرمانبەران گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق دەكات لیژنەی دووەمیش لەبارەی ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق دەكات.

هەر لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا بە دووبارە دەستكاری كردنی پرۆژە یاسای چاكسازی و ناردنەوەی بۆ پەرلەمان لە كەمترین كاتدا.

زۆرترین بینراو