حكومەتی هەرێم و بەغدا لە رێككەوتن نزیك بوونەتەوە

حكومەتی هەرێم و بەغدا لە رێككەوتن نزیك بوونەتەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بە شێوەی فەرمی و رێگەی جیاجیا بەدەوامە و لە رێككەوتن نزیك بوونەتەوە.
ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: " دانوستانەكانی پێش جەژن لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا تا ڕادەیەكی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیكن لە ڕێككەوتنی كۆتایی، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش لە ڕۆژانی داهاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت، بێگومان پشكی هەرێمی كوردستانیش دیاری دەكرێت."
سەرۆكی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق گووتی "هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بكرێت."
ڕێبوار هادی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی ڕوونی كردەوە: "هەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەكان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام هێشتا ڕێككەوتنی كۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەكی نزیكدا ئیمزا بكرێت، كە من پێشبینی دەكەم لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتاییی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ ئیمزا بكرێت."

بیروڕا

زۆرترین بینراو