حكومەت زیاتر لە 33 ملیار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگەكان تەرخاندەكات

حكومەت زیاتر لە 33 ملیار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگەكان تەرخاندەكات

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەر لە هاتنی وەرزی زستان رێگەوبانەكانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی كوردستان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان نۆژەندەكاتەوە.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگەوبانی هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەكە".

نۆژەنكردنەوەی رێگەكان ماوەی دوو مانگ و نیو دەخایەنێت و وەكو گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی پێداوە كارەكان "بەر لە ھاتنی وەرزی زستان جێبەجێ دەكرێن".

زۆرترین بینراو