حكومەت لەبەشێكی قەرزی كارەبا خۆش دەبێت

حكومەت لەبەشێكی قەرزی كارەبا خۆش دەبێت

زاری كرمانجی–سۆران: بەڕێوەبەرایەتی دابەش كردنی كارەبای سۆران ئاشكرای دەكات، هاوبەشانی كارەبای نیشتیمانی لە سنوورەكەمان، دەیان ملیار دیناری كارەبای نیشتیمانی قەرزدارن و بە پێی رێنماییە نوێیەكانیش بەشێك لە قەرزی لە هاوبەشانی كارەبا خۆش دەبێت .
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەش كردنی كارەبای سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" بەبڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەوا بڕێك لەو قەرزانەی لای هاووڵاتیانە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو كەوا حكوومەت دایناوە لە كاتی هێنانەوەی قەرزەكە لە بەشێكی خۆش دەبێت كە لە ماوەی داهاتوودا رێنمایەكان دەخەینەڕوو، رێنمای لێخۆش بوونی قەرز بڵاو دەكەینەوە".
زیاتر گووتی" لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 70 هەزار هاوبەشی كارەبامان هەیە، زیاتر لە پەنجا ملیار دینار قەرزی كارەبا لای هاووبەشانی كارەبای نیشتیمانییە .

زۆرترین بینراو