حكوومه‌تی هه‌رێم راپۆرتی ورده‌كاری نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەكانی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كات

حكوومه‌تی هه‌رێم راپۆرتی ورده‌كاری نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەكانی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كات

زاری كرمانجی-هەولێر:
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لەپەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند " بەمەبەستی ئاگادار بوونی پەرلەمانتاران لە راستییەكانی دانوستانی نێوان شاندی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ، سەبارەت بە پرسی نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەكان، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی تێروتەسەل رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا، كە لە راپۆرتەكەدا بە وردی و بەبەڵگەوە باسی لە هەنگاوەكانی گفتوگۆی شاندی هەرێمی كوردستان كردووە، لە دەستپێكی دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەم، بەمەمەش راستییەكان بۆڕای گشتیی بەدیار دەكەوێت، كە حكوومەتی هەرێم بە ئەركی خۆی هەڵساوەو هەوڵی خۆی داوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ".
ئاماژەشی بەوەدا " كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە بارەی پرسی شایستە داراییەكان جێبەجێنەكردنی دەستوورە، چونكە بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان جێگیر كراون".

گووتیشی " لە رۆژانی داهاتوودا راپۆرتەكەی حكوومەت ئاراستەی پەرلەمانتاران و لیژنە تایبەتمەندەكان دەكرێت، هەر لەژێر رۆشنایی راپۆرتەكەش پەرلەمان كۆدەبێتەوەو گفتووگۆ لەسەر دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ حكوومەتی فیدرال دەكات".
راشیگەیاند " گرینگە هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بەرزبنرخێنین، لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ، لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی هەرێم بەهیچ جۆرێك سازشی لەسەر مافە دەستوورییەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان نەكردووە.

زۆرترین بینراو