حکومەتی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و لەو پەڕی ئامادەباشیداین

حکومەتی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و لەو پەڕی ئامادەباشیداین

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ رێگریکردن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

راشیگەیاند، هیچ شتێک لە هاووڵاتیان ناشارینەوە و هەر شتێک ئەگەر لە دەزگا فەرمییەکانی حکومەتەوە نەبێت، دوورە لە راستی.

دوای لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد کە هاوکاری دەزگا حکومییەکان بکەن و رەتیشکردەوە، هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت.

لەبارەی کۆبوونەوەکەش، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەکەمان ئەنجام داوە و هەماهەنگی تەواویشمان لەگەڵ بەغدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، رێگری لە گرانکردن و بردنەدەرەوەی کەلوپەلی پزیشکیی خۆپارێزی دەکەن.

زۆرترین بینراو