حەبیب: جارێكی دیكە بەرامبەر كۆنەر یاریی ناكەم

حەبیب: جارێكی دیكە بەرامبەر كۆنەر یاریی ناكەم

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: حبیب نۆرماگۆمیدۆڤی روسی و پاڵەوانی جیهان لەكێشی مام ناوەند بۆ یارییە جۆراوجۆرەكانی هونەری بەرگری، سەبارەت بە دووبارە رووبەڕووبوونەوەی كۆنەر وەڵامی رۆژنامەنوسانی داییەوە.
لە پرسیارێكی هاندەرانیدا سەبارەت بە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی كۆنەر لە یارییەكەی دیكەدا، ئەو پاڵەوانەش بە شێوەیەكی توند وەڵامی داییەوە.
حەبیب لەو بارەییەوە گووتی" هەرگیز جارێكی دیكە لە یاریگەكانی ufc بەرامبەر كۆنەر یاری ناكەم، چونكە ئەو شایستەی ئەوە نیە بەرامبەرم یاری بكاتەوە".
ئەو پاڵەوانە گووتیشی" ئەو یاریزانە لە ماوەی سێ ساڵدا چەندین جار دووچاری شكست بووە، بەرای ئێوە ئایا ئەوە شایستەی ئەوەیە بەرامبەر من یاری بكات".
پاڵەوانە روسییەكە لە قسەكانی بەردەوام بوو گووتی" كۆنەر لەبەرامبەر مندا خۆی بەدەستەوەداو لێم ئەپاڕایەوە بۆ ئەوەی نەیكوژم، بۆیە نامەوێت بەرامبەری یاری بكەمەوە".
ئەم وتانەی حەبیب لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر بە شێوەیەكی فەرمی كۆنەر مەكگریگۆر بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن راگەیاند.

بیروڕا

زۆرترین بینراو