حەشدی شەعبی هاووڵاتییان دەڕفێنێت و بە پارە ئازادیان دەكات

حەشدی شەعبی هاووڵاتییان دەڕفێنێت و بە پارە ئازادیان دەكات

زاری كرمانجی – تلكێف : ماوەیەكە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا هاووڵاتیان دەڕفێنن و بەرامبەر بە پارە ئازاد دەكەن. بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە تلكێف دەڵێ:" ئێستا لە دەشتی نەینەوا باری ئەمنی لەو پەڕی خراپیدایە و حەشدی شەعبی ترس و دڵەڕاوكێ لەناو پێكهاتەكان و دانیشتووانی دەشتی مووسڵ بڵاو دەكەنەوە.
ئیدریس عەلی خامۆكا, بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تلكێف بە زاری كرمانجی گوت:" چەند هەفتەیەك دەبێت چەكدارە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵسوكەوتیان گۆڕاوە و لە دەشتی مووسڵ بەتەواوەتی خەڵكیان بێزار كردووە و بوونەتە مەترسی بۆ سەر خەڵك و ژیانی خەڵك لە مەترسیدایە بەتایبەت لە دوای رووداوەكانی ئەم دوایەی عێراق.
ئیدریس، گووتیشی:" ئێستا لە دەشتی نەینەوا باری ئەمنی لەو پەڕی خراپیدایە و هیچ گرەنتیەك نیە ئەو هاووڵاتیانەی كە گەراونەتەوە سەر ماڵا و حاڵی خۆیان دوای چەندین ساڵا ئاوارەیی, ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان كارێك بكەن ئەگەر رەزامەندی حەشدی شەعبی لەسەر نەبێت، زیان بە هاووڵاتیان دەگەینن و ترس و دڵەڕاوكێ لەناو پێكهاتەكان و دانیشتووانی دەشتی مووسڵ بڵاو دەكەنەوە.
ئیدریس ئەوەشی خستەڕوو:" لیوای 30 حەشدی شەعبی كە سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێرانە لە دەشتی مووسڵ هاووڵاتیان دەرفێنن و بازگە دادەنێن و موبایلی هاووڵاتیان دەپشكنن و سەیری وێنە و گرتە ڤیدیۆیەكان دەكەن هەر هاووڵاتیەك پۆستی دڵخوشی لەسەر كۆشتنی قاسم سولەیمانی، حەشدی شەعبی بەگشتی و لیوای 30 بەتایبەتی كە سەر بە ئێرانە كرد بێت دەڕفێنن و بە پارە ئازاد دەكەن.
ئیدریس عەلی خامۆكا, بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە تلكێف ئەوەشی گوت:"چەكدارە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی چەند هاووڵاتیەكیان لە سنوری دەشتی نەینەوا رفانددووە و بەرامبەر بە پارە ئازاد دەكەن، هاووڵاتیانیش لەو هەڵسوكەوتەی حەشدی شەعبی بێزارن و بە مەترسی دەزانن".

 

زۆرترین بینراو