حەلبوسی پیرۆزبایی لە نێچیروان بارزانی دەكات

حەلبوسی پیرۆزبایی لە نێچیروان بارزانی دەكات

زاری كرمانجی:
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دەست بەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، محمد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پەیامێكی ئاراستە كرد.

دەقی پەیامەكە:
خوازیارین ئەو رۆڵە نیشتمانییەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەردەوام بێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی كە عێراقی خۆشەویست پێیدا تێپەڕدەبێت.
ئەمڕۆ 10-06-2020 ساڵێك بەسەر دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت، محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەم بۆنەیەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كردووە.
ئەمەش دەقی پەیامەكەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
فەخامەتی سەرۆك نێچیرڤانی بارزانی بەڕێز
بەبۆی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دڵسۆزترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەكەم بۆ سەركردایەتی دانایی و هاوسەنگیتان لە هەرێمی كوردستان، هەروەها لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەكان بە گیانێكی گەشبینی و بیرێكی بەرنامە بۆداڕێژراو، خواست و ویستان بۆ هاوكاری بونیادنراوە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور.
خوازیارین فەخامەتی سەرۆك ئەو رۆڵە نیشتمانییەتان بەردەوام بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختیانەی كە عێراقی خۆشەویست پێیدا تێپەڕدەبێت، دیدگایەكی نوێ و كارا بۆ هاوكاریكردن بێتەئاراوە.
داواكاریان لە خودای گەورە سەركەوتووتان بكات بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان و بەرزكردنەوە و گەشەپێدانی هەرێم. برام فەخامەتی سەرۆك دڵسۆزترین پیرۆزبایی و هەستی راستگۆیانەمان بەم بۆنە خۆشەویستە قبووڵ بفەرموون.


محەممەد حەلبووسی
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
10ی حوزیرانی 2020

زۆرترین بینراو