حەلبوسی : پێویستە بەپەلە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تیرۆر بکرێتەوە

حەلبوسی : پێویستە بەپەلە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تیرۆر بکرێتەوە

زاری كرمانجی - محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە بەپەلە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تیرۆر بکرێتەوە و سەقامگیری بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكان بگەرێتەوە .
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە داخ و ئازارێکی زۆرەوە یادی تاوانەکانی چەكدارانی رێکخراوی داعشی تیرۆریست دەکەینەوە کە بەرامبەر بە رۆڵەکانی پێکهاتەی ئێزدی کردوویانە لە کوشتن، کۆچپێکردن و بەکۆیلە بردنیان. جارێکی دیکە ئەو کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین کە نوێنەرایەتیی هیچ ئایین و تایفەیەك ناکات و کارێكی مرۆڤانە نییە.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بۆ ئێزدییەکان و سەرجەم کەمینەکان و پێکهاتەکانی عێراق کە رووبەرووی کردەوەی تیرۆریستی بوونەتەوە.
حەلبووسی رایگەیاند پێویستە پەلە بكرێت لە قەرەبووكردنەوەی قوربانییانی تیرۆر لەو ناوچانەی بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان بەرکەوتووە سەقامگیرییان بۆ دابین بکرێت و ئاشتیی کۆمەڵایەتییان بۆ دەستەبەر بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، گرنگە دۆسیەی بێسەرشوێنەکان دیار بێت لەو شارانەی كە رزگاركراون

زۆرترین بینراو