حەوت خۆراكی گرنگ بۆ ڕزگاربوون لە لاوازی ئێسك

حەوت خۆراكی گرنگ بۆ ڕزگاربوون لە لاوازی ئێسك

ئەمانە كۆمەڵێك خۆراكن كە دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم و ڤیتامین “D” یارمەتیدەرێكی باشن بۆ بەهێزبوونی ئێسك:
١- ماست و شیر: لە باشترین ئەو خۆراكانەن كە دەوڵەمەندن بە كالیسۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین “D”،هەربۆیە خواردنی ماست و كوپێك لە شیری كەمچەوری یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە لاوازی ئێسك.
٢- هێلكە: بەهۆی بوونی دوو ڕەگەزی خۆراكی گرنگ ڤیتامین “D” و كالیسۆم لە هێلكەدا،خواردنی دەبێتەهۆی بەهێزبوونی ئێسك.
٣- سپێناخ: باشترین سەرچاوەی دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم، ئاسن ،ڕیشاڵ، ڤیتامین “A”،بۆیە خواردنی قاپێكی بچوك لە سپێناخ بە كوڵاوی یاخود تێكەڵكردنی لەگەڵ زەڵاتەدا یارمەتی بەهێزبوونی ئێسك دەدات.
٤- كونجی: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە كالیسۆم، گرنگە بۆ بەهێزبوونی ئێسك .
٥- ماسی(ئەو ماسیانەی كە دەوڵەمەندن بە چەوری): وەكو ماسی سەلەمۆن، ڤیتامین “D” و كالیسیۆم لە پێكهاتەیاندایە دەبنە هۆی بەهێزبوونی ئێسك .
٦- بادام: گوێز وبادام ڕێگریدەكەن لە لاوازبوونی ئێسك،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەو ڕێژە زۆرە لە كالیسیۆم كە لە هەردوكیاندا هەیە.
٧- بڕۆكلی: ڤیتامین “C” و ڕیشاڵەكانی تێدایە، تایبەتمەنی دژە ژێرپەنجەیشی هەیە.

زۆرترین بینراو