حەوت ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە

حەوت ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 7 ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە عێراق 6 ملیۆن و 700 هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هه‌یه‌.

لە راپۆرتەکەدا نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، کۆی ئەو کەسانەی لەسەرتاسەری جیهان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە بە 132 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، کە بڕی هاوکاریکردنیان دەگاتە 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرترین رێژەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە لە وڵاتانی یەمەن، سووریا، کۆنگۆی دیموکراتی، نەیجیریا و چەند وڵاتێکی ئەفریقیاین.

زۆرترین بینراو