حەوت یانەی پریمەرلیگ رێزلێنان بۆ پاڵەوان رێك دەخەن

حەوت یانەی پریمەرلیگ رێزلێنان بۆ پاڵەوان رێك دەخەن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپول بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ڤێرژنی نوێی پرێمەرلیگ و لەدوای 30 ساڵ بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی، یانەی مانچێستەر سیتی یەكەم یانە دەبێت كە رێڕەوی رێزلێنان بۆ لیڤەر درووست دەكات و یاریزانەكانی بە چەپڵەرێزانەوە پێشوازییان لێ دەكەن.
بەپێی ئەو داب و نەریتەی كە لە ئینگلتەرا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا هەیە، ئەو تیپەی كە زووتر خولەكە یەكلا دەكاتەوە، لەلایەن ئەو یانەیەی كە یارییان بەرامبەری ماوە، رێڕەوی رێزلانیان بەر لە یارییەكەیان بۆ سازدەكرێت.
رۆژی پێنچشەممەی داهاتوو یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریگەی خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپول دەكات و بڕیارە بەر لە دەستپێكی یارییەكە رێڕەوی رێزلێنان بۆ یانە سوورەكە ساز بكەن، نەك تەنیا سیتی بەڵكو شەش یانەی دیكەش كە لیڤەرپول یاری بەرامبەریان ماوە رێڕەوی رێزلێنانیان بۆ دەكەن.
ئەمە یەكەمجارە لە مێژوودا یانەیەك لەلایەن حەوت یانەوە رێڕەوی رێزلێنانیان بۆ بكەن لە خولی ئینگلیزیدا، چونكە لیڤەرپول بەر لە حەوت گەڕ لە كۆتاییهاتنی خولەكە، نازناوەكەی مسۆگەر كردووە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو