خانمان چۆن بزانن بەردی میزڵدانیان هەیە

خانمان چۆن بزانن بەردی میزڵدانیان هەیە

ئا/ شەهلا رەشید: بەردی میزڵدان Bladder stone لەبەر پەنگانەوە و چڕبونەوەی میز لەناو میزڵداندا دروست دەبێت، وادەكات كانزاكانی ناو میز یەكبگرن و ببنە كریستاڵ، بەردی بچوك بە بۆڕی میزدا دێتە دەرەوە، بەڵام بەردی گەورەتر پێویستی بە چارەسەركردن دەبێت بۆ لابردنی، ئەگەر بەردی میزڵدان چارەسەر نەكرێت لەوانەیە ببێتە ئەگەری هەوكردن، تێكچوونی فەرمانی میزڵدان و گیرانی رێڕەوی میز، نیشانەكان لەپیاوان و خانمان دەگۆڕێت.
خانمان ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوەیان هەبوو، ئەگەری بوونی بەرد لە میزڵدانیان زۆرە و پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن.
- دروستبونی ئازار لە بەشی خوارەوەی سك.
- بوونی ئازار لەكاتی میز كردن.
- میزكردن بە شێوەی ئەستەم یا پچر پچڕی.
- هاتنە خوارەوەی خوێن لەگەڵ میز.
- گۆڕانی رەنگی میز بۆ رەنگی نائاسایی تۆخ.
بوونی ئەم نیشانانە واتە بوونی كێشە لە میزڵدان كە ئەگەری زۆری بەردە بۆیە پێویستە زوو سوردانی پزیشك بكەیت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو