خانمێک لە رۆژی جیهانی ئاژەڵان چالاکی ئەنجامدا

خانمێک لە رۆژی جیهانی ئاژەڵان چالاکی ئەنجامدا

محەمەد ئامۆکەیی- سلێمانی: لە رۆژی جیهانی ئاژەڵان بە دروشمی پاراستن و جوانی ژینگە ببنە دۆستی ئاژەڵەکان، دووربن لە ئازاردانیان، لە ڕێگەی تیمێک پشکنیۆ بۆ چەند سەگێک کرا.

نیاز عەبدوڵا عارف، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی، بە زاری کرمانجی راگەیاند" ئەمڕ ڕۆژی جیهانی ئاژەڵان بوو ویستم خزمەتێکی بچوک بە هەندێک ئاژەڵ بکەم بەئامادەکردنی خۆراک بۆیان و پشکنینی پزیشکی بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستیان، بۆیە ماڵێک کە نزیکەی 50سەگیان هەبوو سەردانمان کردن و پشکنینمان بۆ سەگەکان کرد.

نیاز عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد" لەم کارەمدا تەنها نەبووم هاوڕێ لەگەڵ د.عبدولقادر، پزیشکی ڤێتەرنەری و پزیشکانی هاورێی، ڕێکخراوی ئاژەڵپارێزانی کوردستان، ژمارەیەک لاوی خۆ بەخش و هەڤاڵانم لە ناوەندی باڵای سلێمانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ئەم کارەمان ئەنجامدا هیواداریشم ئێمەی مرۆڤ ئاژەڵەکانمان خۆشبوێن و ببینە دۆستیان و نمونەی مرۆڤایەتی پیشانبدەین.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو