خانمە پاڵەوانێكی ئێرانی وڵاتەكەی جێهێشت

خانمە پاڵەوانێكی ئێرانی وڵاتەكەی جێهێشت

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: كیمیا عەلی زادەی كچە یاریزانی تایكواندۆی ئێرانی، پاڵەوانی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد بە ناچاری ئێرانی بەجێهێشت و دواتر ئاشكرایكرد كە بە هۆی نەبوونی ئازادییەوە ئێرانی جێهێشتووە.
كیمیا, تاكە ‌خانمی ئێرانییە كە خاوەنی مەدالیای ئۆڵیمپادەو دوای جێهێشتنی وڵاتەكەی لە ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی نوسیویەتی" من یەكێكم لە ملیۆنەها خانمی چەوساوەی وڵاتەكەم، بەرپرسانی ئێران مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ خانمان دەكەن و جیاوازی لەنێوان رەگەزی نێر و مێ دا دەكەن و بەزۆر سەرپۆش بەسەر خانمە وەرزشەوانەكاندا دەسەپێنن".
ئەم خانمە تەمەن 21 ساڵانە لە یارییەكانی ئۆڵیمپیادی ریو دی جانیرۆی 2016 لە وڵاتی بەڕازیل مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا كە بووە یەكەمین خانم میدالیا بۆ وڵاتەكەی بباتەوە.
هەڵهاتنی وەرزشەوانان لە وڵاتی ئێران بۆتە دیاردەو ساڵانە چەندەها وەرزشكار لە ئیرانەوە بەرەو وڵاتانی دیكە هەڵدێن، بەجۆرێك لە ئۆڵمپیادی رابردوو چەند زۆرانبازێكی كورد ئێرانیان بەرەو ئازەربایجان جێهێشت و لە ژێر ناوی ئەو وڵاتە بەشداریان لە یارییەكان كردو ئۆڵمپیاد كرد.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو