خانووی نێو گوندەکان نۆژەن و دووبارە دروست دەکرێنەوە

خانووی نێو گوندەکان نۆژەن و دووبارە دروست دەکرێنەوە

زاری كرمانجی - هەولێر : سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووی نێو حەرەمی گوندەکانی سنوری شارەوانی هەولێر ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە واژووی وەزیری شارەوانی لەسەرە هاتووە لە دوای کۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و پارێزگای هەولێر،سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای بەدواداچوونی ورد، بریاردرا بە ڕێگەپێدانی نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووەکانی ناو حەرەمی گوند و کۆمەڵگاکان کە نەخشەی کەرتیان هەیە و کەوتوونەتە ناو سنوری شارەوانییەکان بەپێی نەخشە و ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت وە ئەوانەی نەخشەی کەرتیان نییە ھەماھەنگی و پەلە بکرێت بۆ ئامادە کردنی.

بیروڕا

زۆرترین بینراو