
خانەی فەرھەنگیی شین كرایەوە
زاری كرمانجی-سۆران: ئهمرۆ 3-12-2019 له مەڕاسیمێكدا بە ئامادەبوونی چالاكوان و ڕۆشنبیران و سەرۆكی زانكۆی سۆران و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، خانەی فەرهەنگی شین كە لایەن ژمارەیەك گەنج سەرپەرشتی دەكرێت كرایەوە.
خانەی فەرھەنگی خانەیەكی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و ھونەری سەربەخۆیە، لە پێناو گرینگی دان بە بواری ڕۆشنبیركردنی تاك و ئاراستە كردنی بە گرینگی دان بە كتێب و پڕۆژە ڕۆشنبیریەكان لە پێناو پێگەیاندنی ئاستی معریفی تاك لە كۆمەڵگدا.
ئهم خانهیه پڕۆژەیەكی مەدەنی و قازانج نەویستە، شوێنەكە بۆ خۆ پێگەیاندن ماڵێكە بۆ نمایشی فەرھەنگ و ئەدەب و ھونەر، ماڵی دووەمی گەنجان و لاوان دەبێت بۆ بەسەر بردنی كاتیان لە شوێنێكی شایستەدا.